Cîhan
تاڵیبان لە یاریگایەکدا بە ئاشکرا زیاتر لە ٥٠ کەسیان لە قامچی دا کە هەشتیان ژن بوون
پەیامی کورد ... تاڵیبان لە یاریگایەکدا بە ئاشکرا زیاتر لە ٥٠ کەسیان لە قامچی دا کە هەشتیان ژن بوون
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەفغانستان، هێزەکانی تاڵیبان دوای ئەنجامدانی دادگایی کردنی مەیدانی لە یاریگایەکی پارێزگای سار پوول لە باکووری ئەفغانستان بە ئاشکرا شەقیان لە 52 کەس داوە کە هەشت یان ژن بوون. بەڕێوبەرایەتی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری تاڵیبان لە پارێزگای سار پوول، لە ڕاگەێندراوێکدا داوای لە خەڵکی ئەم پارێزگایە کردووە بێنە یاریگا بۆ بینینی سزای تۆمەتباران.