TR KU SO
FB X
Cîhan

فڕۆکەی بەرپرسێکی مالاوی کەوتەخوارەوە

Arsalan
Editor
📅 11 Haziran 2024 18:57

دوای دیارنەمانی بۆ ماوەی نزیکەی 24 کاتژمێر فڕۆکەکەی جێگری سەرۆکی مالاوی بە تێکشکاوی دۆزرایەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا.

دوێنێ دووشەممە فڕۆکەیەک کە جێگری سەرۆکی مالاوی و نۆ کەسی دیکەی گواستووەتەوە، بەهۆی خراپی کەشوهەواوە لە یەکێک لە دارستانەکانی وڵاتەکە پەیوەندی پچڕاوە و بێسەروشوێن بووە.
لەدوای رووداوەکەوە راستەوخۆ هەڵمەتی گەڕان بەدوای فڕۆکەکە دەستیپێکرد و ئەمڕۆ توانرا بدۆزرێتەوە.

لە رووداوەکەدا جێگری سەرۆکی مالاوی و نۆ کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا

Paylas: