TR KU SO
FB X
Cîhan

پێ پێ ماڵئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ کرد

سارا
Yazar
📅 10 Ağustos 2024 08:35
پەیامی کورد   ...   پێ پێ ماڵئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ کرد

لە کۆتایی دا ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال و ڕیال مەدرید بڕیاریدا ماڵئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ بکات.

پێ پێ لە تەمەنی 41 ساڵیدا و دوای بەشداریکردنی لە یۆرۆی 2024 ئەم بڕیارەی داوە.
پێ پێ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند کە بڕیاری ماڵئاوایی لە تۆپی پێ داوە. پێ پێ مێژوی یاریکردنی لە ماریتیمۆ، پۆرتۆ، ڕیال مەدرید و بێشکتاش هەیە. یاریزانە تەمەن 41 ساڵەکە لە ماوەی ژیانی وەرزشی دا لەسەر ئاستی یانەکان 737 یاری ئەنجامداوە و 42 گۆڵی تۆمارکردووە و 36 ئەسیستیشی تۆمارکردووە. لەسەر ئاستی نیشتمانی، پێ پێ 141 یاری بە درێسی هەڵبژاردەی پورتووگال ئەنجامداوە و 8 گۆڵی تۆمارکردووە.

Paylas: