TR KU SO
FB X
Cîhan

ئێران داوای دان بەخۆگرتنی ئەورووپاییەکانی لە دژی ئیسرائیل ڕەت کردەوە

سارا
Yazar
📅 14 Ağustos 2024 07:31
پەیامی کورد   ...  ئێران داوای دان بەخۆگرتنی ئەورووپاییەکانی لە دژی ئیسرائیل ڕەت کردەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، داواکارییەکانی فەڕەنسا، ئاڵمانیا و شانشینی یەکگرتوو سەبارەت بە خۆگرتنی ئێران بەرامبەر بە ئیسرائیل "کەمی لۆژیکی سیاسی و پێچەوانەی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتییە".

ناسر کەنعانی، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بەیاننامەی سێ وڵاتی ئەورووپایی، بەبێ هیچ ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە تاوانەکانی ئیسرائیل، بە بێ غیرەتانە داوا لە ئێران دەکات کە کاردانەوەی بەرامبەر پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ووڵاتەکەی نەبێت.

کەنعانی ئاماژەی بەوەش کرد، تاران بڕیاریداوە وەک ڕێگرییەک لەدژی ئیسرائیل مامەڵە بکات. داوای لە پاریس و بەرلین و لەندەن کرد "یەکجار و بۆ هەمیشە لە دژی شەڕی غەززە و شەڕخوازەکانی ئیسرائیل بوەستن".

فەرەنسا، ئاڵمانیا و بەریتانیا ڕۆژی دووشەممە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و داوایان لە ئێران و هاوپەیمانەکانی کرد خۆیان لە هێرشەکانی دژ بە ئیسرائیل بەدوور بگرن، دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی سیاسی حەماس لە تاران.

Paylas: