TR KU SO
FB X
Cîhan

ترامپ : جیهان ئاگری تێبەربوو / ئێمە هیچ سەرکردایەتییەکمان نییە

سارا
Yazar
📅 02 Ekim 2024 07:01
پەیامی کورد   ...   ترامپ : جیهان ئاگری تێبەربوو / ئێمە هیچ سەرکردایەتییەکمان نییە

دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشوو و بەربژێری کۆماریخوازەکانی هەڵبژاردنی نوێی سەرۆککۆماری ئەمریکا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : جیهان ئاگری گرتووە و لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە.
ئێمە هیچ سەرکردایەتییەکمان نییە و لە ئیدارەی بایدن سەرۆکایەتیش نییە.
جێگری سەرۆککۆمار ئامادە نییە. کەس لە دەسەڵاتدا نییە و هەمووان سەریان لێ شێواوە.
نە هاریس و نە بایدن نازانن چی ڕوویداوە. ئەم شەڕە بە تەواوی خۆپاراستن بوو.
ئەگەر من سەرۆک بوومایە هەرگیز ئەوە ڕووی نەدەدا.
ئەم شەڕە هەرگیز نەدەبوو ڕووبدات.

Paylas: