TR KU SO
FB X
Cîhan

حەماس بە پشتڕاست کردنەوەی کوژرانی یەحیا سینوار جەختی لەسەر مەرجەکانی پێشووی ئاگربەست کردەوە

سارا
Yazar
📅 19 Ekim 2024 08:41
پەیامی کورد   ...   حەماس بە پشتڕاست کردنەوەی کوژرانی یەحیا سینوار جەختی لەسەر مەرجەکانی پێشووی ئاگربەست کردەوە

خەلیل ئەلحیە، بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس و نیشتەجێی قەتەر، لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا پشتڕاستی کردەوە کە یەحیا سنوار، سەرۆکی ئەم گرووپە میلیشیایە لە غەززە کوژراوە. 

لەم پەیامەدا ووتی: “ئێمە ماتەمینی بۆ برای شەهید، یەحیا سینوار، ئەبوو ئیبراهیم دەگرین”. 
ئەلحیە یەکێکە لە بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس لە دانووستانەکانی ئاگربەست و ڕەنگە جێگەی یەحیا سینوار بگرێتەوە.

ئەلحیە هەروەها مەرجەکانی حەماسی بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل هێنایە بەرباس و ڕایگەیاند کە بارمتە ئیسرائیلییەکان تەنها لە حاڵەتێکدا ئازاد دەکرێن کە زیندانییە فەلەستینییەکان ئازاد بکرێن و هێرشەکانی سەر غەززە بوەستن و هێزەکانی ئیسرائیل لەم ناوچەیە بکشێنەوە.
 

Paylas: