TR KU SO
FB X
Cîhan

تەرمی سینوار لە بەرامبەر ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان

سارا
Yazar
📅 20 Ekim 2024 07:32
پەیامی کورد   ...   تەرمی سینوار لە بەرامبەر ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان

کەناڵی سی ئێن ئێن، ڕایگەیاند كە بەشێک لە سەرچاوە ئیسرائیلییەکان تەرمی یەحیا سینوار، سەرۆکی حەماسیان، وەک ئامرازێک لە دانووستانەکان بۆ ئازادکردنی بارمتەکان دەبینن. بەپێی میدیا ناوخۆیی یەکان، تەرمەکەی لە شوێنێکی نهێنی لە ئیسرائیل هەڵگیراوە.

سەرچاوەیەکی دیپلۆماسیی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە کە ئاڵوگۆڕی تەرمی سنوار بە بارمتەكان کە لەلایەن حەماس ەوە دەستبەسەرکراون، ڕەنگە تاکە ڕێگەی گەڕاندنەوەی تەرمەكەی بۆ غەززە بێت. سەرچاوەکە جەختی کردەوە كە جگە لەوە،”تەرمەکەی ڕادەست ناکرێتەوە".

تاقمی حەماس لە هێرشەکەی ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ بۆ سەر ئیسرائیل ١٢٠٠ کەسی کوشت کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنی بوون و نزیکەی ٢٥٠ کەسیشیان بە بارمتە گرت. لە ئێستادا ١٠٠ کەس لە دیلی حەماس دان.

 

Paylas: