Cîhan
هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر ناوەندی فەرماندەیی میلیشیاکانی حووسی لە یەمەن
پەیامی کورد ... هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر ناوەندی فەرماندەیی میلیشیاکانی حووسی لە یەمەن
سێنتکۆم لە بەیاننامەیەکی فەرمی دا هێرشێکی ئاسمانی وردی کردە سەر ناوەندی سەرەکی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنی حووسییەکان لە شاری سەنعا لە یەمەن.
ئەم ناوەندە کە لەلایەن حووسییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامییەوە کۆنترۆڵ کراوە، وەک بنکەیەک بۆ هەماهەنگی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئەو گرووپە ناسراوە، لەوانە هێرشکردنە سەر کەشتییە جەنگییەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا و کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور و کەندئاوی عەدەن.