TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ماسک بتۆمەتبار دەکات بە "درۆکردن".

سارا
Yazar
📅 07 Ocak 2025 09:53
پەیامی کورد   ...   سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ماسک تۆمەتبار دەکات بە "درۆکردن".


سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا بەبێ ئەوەی ناوی ئیلۆن ماسک بخاتەڕوو، هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەو ملیاردێرە ئەمریکییە بۆ سەر خۆی و حکوومەتەکەی بە "بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست" ناوبرد و ڕایگەیاند، مەبەست لەم کارە "پرسیارکردنە لە دیموکراسی" لەم ووڵاتەدا.
کییەر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕۆژی دووشەممە ٦ی جانیوەری (١٧ی ژانویە) هێرش و تۆمەتەکانی ئیلۆن ماسکی لە دژی خۆی و حکوومەتەکەی بە "بڵاوکردنەوەی درۆ و زانیاری ناڕاست" ناوبرد و ڕایگەیاند کە مەبەست لەم هێرشانە "پرسیارکردنە لە دیموکراسی" لە ووڵاتەکەیدا.
ئیلۆن ماسک، ملیاردێری ئەمریکی خاوەنکار و خاوەنی کۆمپانیای ئێکس (تویتەری پێشوو)، لەم دواییانەدا ڕەخنەی لە ڕێبازی دەسەڵاتی دادوەری و سیاسی بەریتانیا گرت سەبارەت بە "دۆسیەی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان و هەرزەکاران" لە چەند شارێکی باکووری ئینگلتەرا.

Paylas: