Cîhan
مارکۆ ڕوبیۆ هۆشداری دەداتە تاڵیبان لە بارمتەگرتنی ئەمریکییەکان
پەیامی کورد ... مارکۆ ڕوبیۆ هۆشداری دەداتە تاڵیبان لە بارمتەگرتنی ئەمریکییەکان
مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەژماری X ی خۆیدا هۆشداری دایە تاڵیبان کە زانیاری هەیە کە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەگەری زۆرە ئەو گرووپە هاووڵاتیانی ئەمریکی زیاتر بە بارمتە بگرن.
ناوبراو ووتی : ئەگەر ئەم ڕاپۆرتانە ڕاست بن، پێویستە ئەمریکا بە خێرایی بەخششێکی بەرچاو بخاتە سەر سەری سەرکردەکانی تاڵیبان، ڕەنگە تەنانەت زیاتریش بێت لەوانەی کە بۆ ئوسامە بن لادن پێشکەش دەکرێن.