TR KU SO
FB X
Cîhan

تێکدانێکی دیکەی کێبڵەکانی ژێردەریایی لە دەریای باڵتیک

سارا
Yazar
📅 27 Ocak 2025 08:18
پەیامی کورد   ...   تێکدانێکی دیکەی کێبڵەکانی ژێردەریایی لە دەریای باڵتیک

بەگوێرەی پۆرتاڵی LSM بە پشت بەستن بە ناوەندی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەوڵەتی لاتڤیا، جارێکی دیکە کێبڵی ژێردەریاییەکان لە دەریای باڵتیک لەم ووڵاتەدا زیانیان بەرکەوتووە.

بەرپرسێکی باڵای لاتڤیا بە ناوی ڤینتۆ سپروجین ڕایگەیاند کە زیانەکانی کێبڵەکانی نێوان لاتڤیا و سوید "بەهۆی کاریگەری دەرەکییەوە بووە".

پێشتر فینلاند و ئیستۆنیا گومانیان لە "بەلەمی سێبەری ڕووسیا" هەبووە بەهۆی زیانگەیاندن بە کێبڵەکانی دەریای باڵتیک. بەڵام دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا و ئەورووپا نەیانتوانی "ئاسەواری ڕووسیا" بدۆزنەوە.

Paylas: