TR KU SO
FB X
Cîhan

لە فەڕەنسا هۆکاری شکستی پلانی بوێرانەی یەکیتی ئەورووپا لە دژی ڕووسیا ڕوون کرایەوە

سارا
Yazar
📅 25 Ekim 2025 07:45
پەیامی کورد   ...   لە فەڕەنسا هۆکاری شکستی پلانی بوێرانەی یەکیتی ئەورووپا لە دژی ڕووسیا ڕوون کرایەوە

🔹بەلجیکا پلانی یەکیتی ئەورووپای بۆ دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی ڕووسیا بۆ ئۆکراین ڕەتکردەوە، چوونکە لە دەرئەنجامە جیددییەکانی تێدەگات. فلۆریان فیلیپۆ، سەرۆکی پارتی نیشتمانپەروەری فەرەنسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئەم لێدوانانەی داوە.

🔹ئەو سیاسەتمەدارە نووسیویەتی : "بەلجیکا کە ماڵی ئەو کۆمپانیایەیە کە ئەم سەروەت و سامانە بەستووانەی ڕووسیا بەڕێوە دەبات، تێدەگات کە بە ڕازیبوون بەم ڕێکارە، بەتەواوی نایاسایی مامەڵە دەکات و دەبێتە یەکەم ووڵات کە تووشی لێکەوتەی زۆر جیددی دەبێت!"

🔹فلۆریەن فیلیپۆ شکستی دەست پێشخەرییەکەی بە گورزێکی قورس لە ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا و کەسانی تری تووندڕەو ناوبرد.

🔹لە کۆبوونەوەی لووتکەی یەکێتی ئەورووپا ڕۆژی پێنجشەممە، بەلجیکا پێشنیاری کۆمیسیۆنی ئەورووپای بۆ دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی ڕووسیا ڕەتکردەوە.

Paylas: