TR KU SO
FB X
Cîhan

کەشتییەک کە هەزاران تەن گەنمی هەڵگرتبوو دەگاتە بەندەری لازقیە

📅 05 Kasım 2025 14:46


پەیامی کورد- لازقیە
کەشتییەک کە ٢٣ هەزار و ٥٠٠ تۆن گەنمی هەڵگرتبوو دوێنی سێشەممە، گەیشتە بەندەری لازقییە لە ڕۆژئاوای سوریا.
میدیاکانی دەوڵەتی بڵاویانکردەوە کە بەگوێرەی کۆمپانیای دانەوێڵەی سوریا کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی ناوخۆیە ، دەستبەجێ کارەکانی دابەزاندنی گەنم دەستیپێکردووە، وەک ئامادەکارییەک بۆ گواستنەوەی گەنمەکە بۆ سایلۆی دیاریکراو.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هەنگاوە بەشێکە لە زنجیرەیەک گرێبەستی واژۆکراو لەگەڵ دابینکەران، کە بەپێی خشتەیەکی کاتی ورد و ورد و وردبینیکراو جێبەجێدەکرێت بە ئامانجی بەهێزکردنی یەدەگی گەنمی ستراتیژی، و دەستەبەرکردنی بڕی پێویستی ئارد بۆ نانەواخانەکان لە سەرجەم پارێزگاکان.
شایەنی باسە کە، نە کۆمپانیای دانەوێڵەی سوریا و نە میدیای دەوڵەتی باسیان لە نێردەر و سەرچاوەی ئەو کەشتییە گەنمە نەکردووە.

Paylas: