TR KU SO
FB X
Cîhan

وەزیری دەرەوەی هەنگاریا : ئامانجی شاندی هەنگاریا لە دانووستانەکانی مۆسکۆ بەدیهات، بەو پێیەی توانی پرسی دابین کردنی ووزەی هەنگاریا مسۆگەر بکرێت

سارا
Yazar
📅 01 Aralık 2025 07:20
پەیامی کورد   ...   وەزیری دەرەوەی هەنگاریا : ئامانجی شاندی هەنگاریا لە دانووستانەکانی مۆسکۆ بەدیهات، بەو پێیەی توانی پرسی دابین کردنی ووزەی هەنگاریا مسۆگەر بکرێت

پیتەر شیجارتۆ، وەزیری دەرەوەی هەنگاریا ڕایگەیاند :

🔹ڕووسیا و هەنگاریا گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ خێراکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەی وێستگەی ئەتۆمی پاکس-٢؛ کاری ئامادەکاری بەپێی پلان بەرەوپێش دەچێت؛

🔹سەرۆکی ڕووسیا دڵنیایی داین کە ئەگەر لووتکەی ئاشتی ئەنجام بدرێت، بە دڵنیایی یەوە لە بووداپێست بەڕێوە دەچێت؛

🔹لەچوارچێوەی سیاسەتی دەرەکی سەربەخۆی هەنگاریا خەریکی پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ ڕووسیا لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر، کە بنەمای ئاسایشی ووزەی هەنگاریایە.

Paylas: