TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەحمەد مەسعوود ی کوڕی شا مەسعوود : لە دژی تاڵیبان قیام دەکەم

سارا
Yazar
📅 19 Ağustos 2021 20:58
پەیامی کورد      ...   ئەحمەد مەسعوود ی کوڕی شا مەسعوود  : لە دژی تاڵیبان قیام دەکەم .

 ئەحمەد مەسعوود ی کوڕی شا مەسعوود ڕایگەیاند : لە دژی گرووپی تاڵیبان لە ئەفغانستان قیامێکی نوێ بەرپا دەکەم .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەحمەد مەسعوود یەکێک لە فەرماندەکانی چەکداری ناوچەی پەنجشیر لە باکووری کابۆل و کوڕی ئەحمەد شا مەسعوود جەختی کردەوە : ئەفغانستان ی بە جێ نەهێشتووە و قیامێکی نوێ لە دژی تاڵیبان هاوشێوەی قیامەکەی باوکی بەرپا دەکات .

ئەو هەروەها ووتی : ئێمە بە شا مەسعوود ، فەرماندەیەک کە تاکوو دواهەمین ساتی ژیانی خۆی لەگەڵ تاڵیبان شەڕی کرد سڵاو و دوروود دەنێرێن ، تاڵیبانێک کە ئێمەی خستە ژێر زۆڵم و زۆرەوە و خەڵکی ئەفغانستانی بە هۆی ئەوانەوە لە بەرامبەر بە ئازار و ئەشکەنجەدا بوون .

مەسعوود هەروەها ووتی : ئێمە داواکاری ئاشتەوایی و ڕێکەوتن لەگەل تاڵیبان نین و تا دواهەمین ساتی ژیانی خۆمان لەگەڵ ئەوان دا بەرەنگار دەبینەوە و شەڕ دەکەین .

 

 

Paylas: