TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەحمەدی نەژاد داوایەک ئاراستەی دۆناڵد ترامپ دەکات

سارا
Yazar
📅 05 Ağustos 2018 01:56

سەرۆککۆماری پێشووی ئێران ئاماژە بە دۆناڵد ترامپ ، پەیامێکی بە زمانی ئینگلیزی لە لاپەڕەی تەیبەتی خۆی لە تویتەر بڵاو کردەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، مەحموود ئەحمەدی نەژاد سەرۆککۆماری پێشووی ئێران بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک بە زمانی ئینگلیزی داوا لە دۆناڵد ترامپ دەکات لیستێک لە ناوی بنەماڵەی بەرپرسانی ئێران کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ژیان بە سەر دەبەن یا خود کارتی نیشتەجێ بوونیان هەیە بڵاو بکاتەوە .

سەرۆککۆماری پێشووی ئێران نووسی : ئاغای ترامپ ، ئەگەر لیستێک لە ناوی بنەماڵەی بەرپرسانی ئێرانی کە لە ئەمریکا گرین کارت یا خود ژمارەی بانکییان هەیە لە بەر دەستتان دایە ، ئەوە بڵاوی بکەنەوە .

مەحموود ئەحمەدی نەژاد چەن ڕۆژ پێش ئێستا داوای لە وەزارەتی ووڵاتی ئێران کردووە بۆ بەرپاکردنی کۆبوونەوەیەک بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین و فشارەکانی ئەمریکا و هەروەها " دۆخی ناجێگیری ئابووری ، بێ پلانی و بە دەسەڵاتی ئاشکرای بەڕێوەبەرایەتی و هەڵەی دووبارە " داوای ڕێپێدانی کرد .

Paylas: