Cîhan
حووسییەکانی یەمەن بە مووشەک هێرسیان کردە سەر ئارامکۆی سعودیا
پەیامی کورد ... حووسییەکانی یەمەن بە مووشەک هێرسیان کردە سەر ئارامکۆی سعودیا
حووسییەكانی یەمەن ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ی تەشرینی دووەم لە ڕێگەی ئاراستەكردنی موشەكێكەوە كۆگایەكی كۆمپانیای نەوتی ئارامكۆی سعودی لەشاری جدە بە ئامانج گرت.
ئەو موشەكەی حووسیەكان ئاراستەی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی سعودیەیان كردووە ناوی موشەكی (قودس 2) یەكەمجارە ئەو موشەكە بەكار بهێنن.
یەحیا سریع، وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی حووسییەكانی یەمەن رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە هێزەكانیان توانیویانە كۆگایەكی كۆمپانیای نەوتی ئارامكۆی سعودیە لەشاری جەدە و لەرێگەی موشەكی (قودس 2) بكەنە ئامانج.
هەرچەندە سعودیا تائێستا هیچ زانیاریەكی لەبارەی ئەو هێرشەوە بڵاونەكردووەتەوە بەڵام بەگوێرەی راگەیەندراوی حووسیەكان ئەو موشەكە كەیەكەمجارە لە هێرشەكانیان بەكاردەهێنرێت.