TR KU SO
FB X
Cîhan

حووثییەکانی بن دەستی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سێ بەندەری سەرەکی یەمەن بە یەکجاری کشانەوە

سارا
Yazar
📅 11 Mayıs 2019 17:38

پەیامی کورد  ...   هێزەکانی شیعەی حووثی ڕایانگەیاند ، ئەمریکا ، ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو ، بەریتانیا و عەرەبستانی سەعوودی لە دەرچوونی یەکجاری ئەوال لە سێ بەندەری سەرەکی یەمەن تاوانبارن .

لەبارەی کشانەوەیان لە بەندەری حودەیدەی رۆژئاوای یەمەن، نەتەوە یەکگرتووەکان خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بەو بڕیاری حووسییەکان .

بە گوێرەی راگەیندراوێکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن کە بڵاویکردووەتەوە و تێیدا خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە بەو بڕیارەی حووثییەکان و رایگەیاندووە، چاودێری پڕۆسەی کشانەوەکە دەکات کە ئەمڕۆ شەممە دەست پێ دەکات و تا رۆژی سێشەممەی داھاتوو بەردەوام دەبێت.

هاوکات لە ڕاگەیندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی پشتیوانی بۆ لایەنەکانی یەمەن، تا ئەو کاتەی ئاشتی و سەقامگیری لەو ووڵاتە بەدی دەھێندرێت.

شایەنی باسە تا ئێستا حکوومەتی یەمەن ھیچ ڕوونکردنەوە و زانیارییەکی لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

Paylas: