Cîhan
قەدەغەی بەکارهێنانی ئایفۆن لە چین تا دێت بەربڵاوتر دەبێت
پەیامی کورد ... قەدەغەی بەکارهێنانی ئایفۆن لە چین تا دێت بەربڵاوتر دەبێتەوە
چین پلانی هەیە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی ئایفۆن لە کەرتە هەستیارەکاندا بۆ دەزگا و کۆمپانیاکانی حکوومەت درێژ بکاتەوە، ئەمەش نیشانەی پەرەسەندنی ئاستەنگەکانە بۆ ئەپڵ لە گەورەترین بازاڕی دەرەکی و بنکەی بەرهەمهێنانی جیهانی.
ئاسۆی ڕووبەڕووبوونەوەی چین بۆ ئەپڵ ڕۆژی چوارشەممە وەبەرهێنەرانی نیگەران کرد و بووە هۆی دابەزینی لەسەدا ٣.٦ پشکەکانی ئەپڵ لە مامەڵەکانی نیویۆرک دا.