TR KU SO
FB X
Cîhan

پەكەكە: گەلی كورد قوربانی دەستی بەرژەوەندییەكانی ڕووسیا و ئەمریكایە

سارا
Yazar
📅 08 Mart 2018 21:45

پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە پێیوایە، ڕووسیا و ئەمریكا لەپێناو بەرژەوەندیی خۆیان، مامەڵەو سیاسەتێكی ناڕوون لەسووریا پەیڕەودەكەن‌و هەر یەكەیان گەلی كوردیان لەسوریا كردووەتە “قوربانی بەرژەوەندییەكان”ی خۆیان.

سەرحەد ڤارتۆ، وتەبێژی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە)، كە باڵی سیاسی پەكەكەیە، لەلێدوانێكی‌ تایبەتدا سەبارەت بەشەڕی‌ عەفرین ڕایگەیاند‌ “ڕووسیا دەیەوێت بەهۆی ئەو شەڕەوە توركیا لەناتۆ و وڵاتانی ئەورووپا دووربخاتەوە، لەبەرامبەریشدا ئەمریكا دەیەوێت توركیا وەك دۆستی بمێنێتەوە”.

ناوبراو ئاماژەی‌ بەوەش كرد، ئەوەی ئێستا بەرخۆدان و شەڕی تورك دەكات لەڕۆژ ئاوای كوردستان، “كورد و دۆستە نزیكەكانییەتی”.

Paylas: