قائانی هۆشداری ده‌داته ئه‌مریكا
پەیامی کورد... قائانی هۆشداری ده‌داته ئه‌مریكا
فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دا به ئه‌مریكا له " ره‌فتاره ناعهقڵانییهكانی" له عێراق و رایگه‌یاند كه ده‌بێته‌هۆكاری ئه‌وه‌ی موقاوه‌مه‌ی عیراقی به شێوازی جیاواز وه‌ڵامیان بداته‌وه.
ئیسماعیل قائانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران له وتارێكدا كه ته‌له‌فزیۆنی ئێرانی بڵاویكرده‌وه، وتی: "مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ربه‌خۆیانه بڕیارده‌ده‌ن و فه‌رمان له هیچ لایه‌نێك وه‌رناگرن".
قائانی هۆشدای دابه ئه‌مریكا و وتی: "گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ره‌فتاره ناعهقڵانییهكانتان له عێراق، ئه‌وا مقاوه‌مه‌ی عێراقی به شێوازێكی جیاواز وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه".
وتیشی: "قه‌واره‌ی زایۆنی و له پشتییه‌وه ئه‌مریكا شكستیان هێنا له‌به‌ده‌ستهێنانی هه‌ر ده‌ستكه‌وتێكی سه‌ربازی له غه‌ززه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "پێویسته ئه‌مریكا وا تێنه‌گات كه ئه‌و تاوانانه‌ی ئێستا ئه‌نجامده‌درێن له لیسته‌كه‌یدا نانووسرێت و له‌واده‌ی گونجاو‌دا لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
ئیسماعیل قائانی راشیگه‌یاند كه "ره‌زا موسه‌وی راوێژكاری سه‌ربازی سوپای پاسداران ده‌كوژن، چونكه نه‌تانتوانی له گۆڕه‌پانی سه‌ربازی غه‌زه هیچ ده‌ستكه‌وتێك به‌ده‌ست بێنن، ناشتوانن ئێران بخه‌نه داوتانهوه".