كۆنفرانسی پشتیوانیكردن له‌داهاتووی سوریا كۆتاییهات
بەوتەی ئه‌ندامێکی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كاروباری هاوكاریی مرۆیی و به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان،لە كۆنفرانسی پشتیوانیكردن له ئایندهی سوریا، بەڵێنی هاوکاریکردنی ئەو وڵاتە بە زیاتر لە چوار ملیار دۆلار دراوە.
كریستۆس ستیلیانیدێس ئه‌ندامی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ كاروباری هاوكاریی مرۆیی و به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان، رایدەگەیەنێت، کە "ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی كه لەوێبوون، به‌ڵێنی بڕی چوار ملیار و (٤٠٠) ملیۆن دۆلار هاوكارییان بۆ ئه‌مساڵ داوە".
دەشڵێت، "سه‌رجه‌م به‌شداربووانی كۆنفرانسه‌كه هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تاكه چاره‌سه‌ری جه‌نگی سوریا چاره‌سه‌رێكی سیاسییه كه به ڕابه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامبدرێت".
ستیلیانیدێس، ئاماژەی بەوەشکردوە، کە به‌شداربووان به‌ڵێنی به‌خشینی سێ ملیار و (٤٠٠) ملیۆن دۆلاریان بۆ ساڵی داهاتوو داوه و یه‌كێتیی ئه‌وروپاش تا ساڵی (٢٠١٩) به‌ڵێنی هاوكاریی به بڕی شه‌ش ملیار دۆلار داوه.