TR KU SO
FB X
Cîhan

قەیس خەزعەلی سەبارەت بە بەرزبووبەوەی نرخی دۆلار زانیارییه‌ك ڕادەگەێنێت

سارا
Yazar
📅 26 Şubat 2023 16:33
پەیامی کورد   ...  قەیس خەزعەلی سەبارەت بە بەرزبووبەوەی نرخی دۆلار زانیارییه‌ك ڕادەگەێنێت

قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند، لە میدیاكانەوە شێواندنی بابەتەكان هەیەو دژ بە عێراق‌ و گەلەكەی پیادە دەكرێت، دەشڵێت، "هەندێك لایەن زیادەڕەوی لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاردا دەكەن بۆ ناشیرین كردنی حكوومەتی نوێ".
قەیس خەزعەلی لەچوارەمین ساڵیادی كوژرانی سەركردەیەكی حەشدی شەعبی دا ووتی:"جۆرە جیاوازییەک لە میدیا و شێوازی شێواندنی بابەتەکان هەیە کە دژ بەعێراق‌و گەلەکەی پراکتیزە دەکرێت‌و مانگانە بەملیارەها دۆلار لەلایەن هەندێک ووڵات‌ و باڵیۆزخانەوە لەدژی عێراق‌ و عێراقییەکان خەرج دەکرێت".
خەزعەلی ووتیشی:"پاڵنەرەکانی پشت ئەو شەڕانەی کە هەن‌ و لەناوچەکەدا ڕوودەدەن سیاسی نین، بەڵکوو پاڵنەرێکی ئایدیۆلۆژین".
هەروەها ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار كردو ووتی:"لایەن هەیە هەوڵیانداوە زیادەڕەوی لە ڕووداوی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بکەن بۆ شێواندنی وێنەی حکوومەتی نوێ".

Paylas: