كەشتیە رفێنراوەكەی دەریای عومان لە نزیك كەناراوەكانی ئیمارات دۆزرایەوە
پەیامی کورد … كەشتیە رفێنراوەكەی دەریای عومان لە نزیك كەناراوەكانی ئیمارات دۆزرایەوە
دوای ئەوەی بڵاوكرایەوە كە كەشتییەكی جەنگی لە دەریای عومان رفێنراوە، دامەزراوەیەكی دەریاوانی بەریتانی بڵاویكردەوە رفێنەرەكان كەشتییەكەیان لە كەناراوەكانی ئیمارات جێهێشتووە.
رۆژی سێ شەممە چەندین راپۆرت لە بارەی رفاندنی كەشتییەك لە كەنداو بڵاكرایەوە و سێ سەرچاوەی هەواڵگری دەریاییش باسیان لەوەكرد، كە ئێران و گروپەكانی سەر بەو وڵاتە لە پشت رفاندنی كەشتیەكەوەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە دامەزراوەی پرۆسەكانی بازرگانی دەریایی كە دامەزراوەیەكی بەریتانیە بڵاویكردەوە، كە كەشتییەكە لە لایەن رفێنرانەوە لە كەناراوەكانی ئیمارات جێهێڵراوە و سەرجەم سەرنشینەكانی سەلامەتن.
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتیكردوەتەوە وڵاتەكەی لە پشت رفاندنی ئەو كەشتیەوە بێت، هاوكات ئەبولفەزڵ شكاری وتەبێژی هێزەچەكدارەكانی ئێرانیش رووداوەكەی بە شەڕی دەرونی ناوبردووە و بە هەوڵێكیشی دەزانێت بۆ نانەوەی پشێوی لە ناوچەكە.