TR KU SO
FB X
Cîhan

قاسم سولێمانی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ عەبادی دەكات

📅 30 Mart 2018 14:28

فەرماندەی سوپای قودسی ئێران بۆ رەواندنەوەی گرژییەکانی نێو ماڵی شیعە لە عێراقە و پەیامێكی توندی وڵاتەكەی دەگەیەنێتە حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق.

 

سەرچاوەیەکی سیاسی باڵای عێراق بە رۆژنامه ى العربی راگەیاندووە: "ئێران قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی بۆ ئاساییکردنەوەی گرژییەکانی نێو ماڵی شیعەکان لەسەر سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق رەوانەی بەغدا کردووە".

سەرچاوەکە ئاشكرای كردووە: "سولەیمانی لە کۆبوونەوەكانیدا لە بەغدا کار بۆ رازیکردنی لایەنەکانی شیعەی عێراق دەکات، بۆ ئەوەی لە دوای هەڵبژاردنەکان پشتیوانی لە یەك کاندید بۆ سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق بکەن".

ئەو سەرچاوە سیاسییە ئاماژەی بەوەشداوە: "بەهۆی بوونی کاندیدی جیاجیا لەلایەن لایەنە شیعەکان بۆ سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق سەختە سولەیمانی لە هەوڵەکانی سەرکەوتوو بێت".

قاسم سولەیمانی، بەوە ناسراوە كە وەك نوێنەری سیاسی و سەربازی ئێران لە زۆربەی وڵاتانی ناوچەكە ئامادەیی ھەیە، گەلێك جار نەك ھەر لە هێراق بەڵكو لە گفتوگۆ ناوخۆییەكانی ھەندێك لایەنی سیاسی كوردستانیش ئامادەبووە.

Paylas: