TR KU SO
FB X
Cîhan

خاڵی بۆڕی گازی لیتوانی – لێتۆنی تووشی ڕووداوی تەقینەوە دەبێت کە تا مەودای ١٧ کیلۆمەترییەوە بیندراوە

سارا
Yazar
📅 14 Ocak 2023 14:24
پەیامی کورد  ...  خاڵی بۆڕی گازی لیتوانی – لێتۆنی تووشی ڕووداوی تەقینەوە دەبێت کە تا مەودای ١٧ کیلۆمەترییەوە بیندراوە

کۆمپانیای " ئامبێر گرەید " ئۆپێراتۆری ڕاگواستنی گازی لیتوانی ڕایگەیاند : خاڵی بۆڕی ئەو گازەی کە لیتوانی و لێتۆنی بە یەکتر دەبەستێتەوە تووشی تەقینەوە بوو .

بڵێسەکانی ئاگر بە هۆی ئەم ئاگرکەوتنەوەیە نزیکەی ٥٠ مەتر بەرزایی هەبوو و لە مەودای ١٧ کیلۆمەتری بیندراوە .

ئاژانسی هەواڵی باڵتیک BNS ڕاپۆرتی دا کە پۆلیس لە حاڵی ئامادەبوونە بۆ چۆڵکردنی ئەو گوندەکەی کە لە نزیکی شوێنی ڕوودانی ئەم ڕووداوەیە .

Paylas: