TR KU SO
FB X
Cîhan

خاوەنی مارکەی لۆریال بووە یەکەم ژن کە ببێتە ئەندامی یانە سەد ملیاردێرەکانی جیهان

سارا
Yazar
📅 02 Ocak 2024 08:31

پەیامی کورد  ...  خاوەنی مارکەی لۆریال بووە یەکەم ژن کە ببێتە ئەندامی یانە سەد ملیاردێرەکانی جیهان

خاوەنی مارکەی لۆریال کە یەکێکە لە بەناوبانگترین براندەکانی جوانکاری لە جیهاندا، یەکەم ژنە کە ناوی بخرێتە لیستی یانەی 100 ملیار دۆلارییەکەی جیهان.

لەو کاتەوەی کە پشکەکانی لۆریال لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی کانوونی دووەم (٧ی ژانویە) بەرزترین ئاستی تۆمارکرد، خاوەنەکەی فرانسوا بێتانکۆر مەیر بە لیستەی پیاوانەی کەسانی خاوەن داهاتی زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلارەوە هاوردە کرد

سامانی ئەم ژنە تەمەن ٧٠ ساڵەیە سنووری ٩٠ ملیار یۆرۆ (سەد ملیار دۆلار)ی تێپەڕاندووە و بە دوانزەهەمین کەسی دەوڵەمەندی جیهان دادەنرێت.

ئۆژێنن شولەر، باپیرەی بێتانکۆر، ئەم کۆمپانیایە بەناوبانگەی جوانکاری لە پاریس لە ساڵی ١٩٠٩ دامەزراند.

فرانسوا بێتانکۆر مەیر بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک نازناوی دەوڵەمەندترین ژنی جیهانی بەدەستهێنا.

Paylas: