TR KU SO
FB X
Cîhan

خاڵی گرینگ بۆ فڕۆکەگەلی شەڕکەری ئێف ٣٥ لە ئەمریکا ئاشکرا بوو

سارا
Yazar
📅 11 Temmuz 2021 20:52

پەیامی کورد     ...    خاڵی گرینگ بۆ فڕۆکەگەلی شەڕکەری ئێف ٣٥ لە ئەمریکا ئاشکرا بوو

لە ساڵی ٢٠٣٦ ئۆپراسیۆنی هێزی ئاسمانی سوپای چەکدارانی دەریایی و هێزی دەریایی ویلایەتەیەکگرتووەکان بە کەڵک وەرگتن لە فڕۆکەگەلی شەڕکەری نەوەی پێنجەمی  F-35 Lightning II  دەگاتە لووتکەی خۆی کە لە ئەگەری مانەوەی تێچووەکانی پارێزگاریکردن لەم فڕۆکانە لە ئاستی ئێستادا دەتوانێ کێشەگەلێک لە بواری کەڵک لێوەرگرتنیان بەدی بهێنێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک بڵاوکاروەی  Defense News  لە بەردەوامی بابەتەکەی خۆیدا بە ئاماژەدان بە ڕاپۆرتی ئیدارەی بەدواداچوونی ویلایەتەیەکگرتووەکان ، ئەم دەورەیە لە ژێر ناوی " خاڵی گرینگ " بۆ ئەم فڕۆکە شەڕکەرانەی نەوەی پێنجەم هەڵبژاردووە .

 لەئەگەری پاراستنی تێچووەکانی ئێستا بۆ پارێزگاریکردن و پاراستنی لە فڕۆکەگەلی F-35 Lightning II  مەودای نێوان تێچووە ڕاستەقینەکان و بەرنامە بۆ داڕێژراوەکان بۆ چاکسازی و پارێزگاریکردنی دەگاتە ٦ میلیارد دۆلار .

بڵاوکراوەی Defense News  هەروەها جەخت دەکاتەوە و ئاماژە دەکات کە بۆ پێشگرتن لە بەبار هاتنی تێچووگەلی دەستەبەر نەکراو لە بوودجە دا پێویستە تا ساڵی ٢٠٣٦ تێچووی پارێزگاریکردن لەم فڕۆکانە لە هێزی ئاسمانی ٤٧٪ " ٤.٤ میلیارد دۆلار " لە سوپای چەکدارانی دەریایی دا ٢٦٪ " ٩٠٠ میلیارد دۆلار " و لە هێزی دەریایی ١٤٪ ٦٥٥ میلیۆن دۆلار کەم بکرێتەوە .

بە پێی نووسراوی Defense News  پێنتاگۆن و مقاولی سەرەکی ، لاکهید مارتین ڕێکارگەلێکی جیاوازی بۆ کەمکردنەوەی تێچووەکانی F-35 Lightning II  هەیە

Paylas: