خەڵکی ئێران توانای کڕینی دەمامکیان نیە
پەیامی کورد ... خەڵکی ئێران توانای کڕینی دەمامکیان نیە
بە وتەی سەرۆکی لێژنەی تەندروستی و دەرمانی پاڕلمانی ئێران، نزیک بە ٤٠ بۆ ٥٠ لەسەدی حەشیمەتی ئێران توانای کڕینی دەمامکیان نییە و پێویستە بە شێوەی خۆڕایی پێیان بدرێ.
جێی ئاماژەیە تەشەنەسەندنی کۆرۆنا و دۆخی خراپی ئابووری لە ئێراندا تەنگی بە خەڵک هەڵچنیوە و بەڕێوە بردنی ژیانی بنەماڵەیی بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێ، بەشی زۆری خەڵک کارەکانیان لە دەست داوە و توانای دابینکردنی بژیوی ژیانی ڕۆژانەیان نییە.
هاووڵاتیان توانای دابینکردن و کڕینی کەلوپەلەکانی پێشگرتن بە کۆرۆنایان نییە و لە لایەکی تریشەوە نەخۆشخانەکان لەگەڵ کەمیی پێداویستییە تەندروستییەکانی وەک دەمامک و جلوبەرگ بەرەو ڕوون، ئەمانەش هۆکارێکن بۆ ئەوەی خەڵکێکی زیاتر تووشی ڤایرۆسەکە ببن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی تووشبووان و گیان لەدەستچووان لە بەرزبوونەوەدا بێ و کاربەدەستانی حکوومەتیش تا ئێستا هەوڵێکیان بۆ چارەسەر کردنی دۆخی ژیانی خەڵک نەداوە.