TR KU SO
FB X
Cîhan

خۆپیشاندان دژبە ڤاكسینی كۆرۆنا لە نیویۆرك بەڕێوەچوو

Navas Jan
Admin
📅 26 Ağustos 2021 15:23

پەیامی کورد … خۆپیشاندان دژبە ڤاكسینی كۆرۆنا لە نیویۆرك بەڕێوەچوو

بەشێك لە هاوڵاتیانی نیویۆرك پێیان وایە بەكارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا گونجاو نیەو دژی وەرگرتنی زۆرەملێی ڤاكسینەكە دەستیان بە خۆپیشاندان كرد.

بەگوێرەی هەواڵی بەشێك لە ئاژانسە جیهانیەكان، سەدان كەس لەبەردەم بینای شارەوانی شاری نیویۆرك لە رۆژهەڵاتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەستیان بە خۆپیشاندان كردو سەركۆنەی وەرگرتنی زۆرەملێ و پاسپۆرتی ڤاكسینی كۆرۆنایان كرد.

جێگەی باسە دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەلایەن بەشێك لە وڵاتانەوە ڤاكسنی ڤایرۆسەكە بەرهەمهێنراو تاوەكو ئێستاش ڕۆژانە سەدان كەس ڤایرۆسەكە وەردەگرن.

Paylas: