خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی بەغدا و ناسڕییە زیاتر لە ٣٨ کوژراو برینداری لێکەوتەوە
پەیامی کورد ... ئەمڕۆش خۆپیشاندانی کانی عێراق لەچەند شار و شارۆچکەیەک بەردەوامبوە و بەپێی زانیارییەکان ڕووبەرووبوونەوەکانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کوژراو برینداری لێکەوتۆتەوە.
تووندوتیژییەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی بەغداد کوژرانی خۆپیشاندەرێک و برینداربوونی چەند ٣٧ خۆپیشاندەری دیکەی لێکەوتەوە، هێزە ئەمنییەکان بەگازی فرمێسکڕێژ روبەروی خۆپیشاندەران دەبنەوە.
رێگای سەرەکی محمد قاسم کە نزیکە لە گۆڕەپانی تەحریر، ڕووبەرووبوونەوەی تووندی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی تێدایە و خۆپیشاندەران دەیانەوێت شەقامی سەرەکی بگرن و هێزە ئەمنییەکانیش رێگرییان لێدەکەن.
هاوکات، لە زیقار خۆپیشاندەران رێگای سەرەکی ئەو شارەیان بەرەو بەغداد و بەسرەیان گرتوە.
دوێنێ شەممە، خۆپیشاندەران چوار ڕێیانی تەیەرانیان بۆ کۆنترۆڵکرد و لەووڵامدا هێزە ئەمنییەکان ڕووبەڕوویان بونەوە و بەهۆیەوە چەندین بریندار گەێنرانە نەخۆشخانەکان.
بەپێی دواین زانیارییەکان، لەماوەی چوار رۆژی ڕابردوودا، چوار خۆپیشاندەر تەنها لەبەغداد کوژراون و لانیکەم ٥٠ کەسی دیکەش برینداربون.