TR KU SO
FB X
Cîhan

خۆپیشاندەران گەیشتنە ناوچەی سەوزی بەغدا

Navas Jan
Admin
📅 27 Temmuz 2022 22:50

پەیامی کورد... خۆپیشاندەران گەیشتنە ناوچەی سەوزی بەغدا

خۆپیشاندان دژی کاندیدکردنی سوودانی فراوانتر بوو، خۆپیشاندەران گەیشتنە ناوچەی سەوزی بەغدا و هەوڵی تێپەڕاندنی بەربەستە کۆنکرێتییەکان دەدەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە لایەنگرانی ڕەوتی سەدر دژی کاندیدکردنی محەممەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، خۆپیشاندانیان لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا دەستپێکرد و دروشم دژی کاندیدکردنی ناوبراو دەڵێنەوە.

هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی خۆپیشاندانەکە بڵاوبوونەوە، بەڵام خۆپیشاندانەکە پەرەیسەند و کەمێک لەمەوبەر خۆپیشاندەران گەیشتنە ناوچەی سەوز و هەوڵی تێپەڕاندنی بەربەستە کۆنکرێتییەکان دەدەن.

بەپێی زانیارییەکان، خۆپیشاندەران کرێنیان بردووەتە ناوچەکە بۆ لابردنی بەربەستە کۆنکرێتییەکان و چوونە ناو ناوچەی سەوز، هەلیکۆپتەری سەربازییش بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە بۆ پاراستنی دامەزراوە حکومییەکان و نوێنەرایەتیی وڵاتان.

Paylas: