TR KU SO
FB X
Cîhan

خۆشەویستی دۆناڵد ترامپ لە ئیسرائیل !!

سارا
Yazar
📅 11 Mart 2019 17:50

پەیامی کورد  ...  ترامپ : ئەگەر لە هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل دا بەشداریم دەکرد ، ٩٨ لە سەدی خەڵک دەنگیان بە من دەدا

بە پێی ڕاپۆرتێک لە " Axios " دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە بەرامبەر هەوادارانی کۆماریخواز ووتاری پێشکەش کرد و بە سەربەرزییەوە ووتی : خەڵک لە ئیسرائیل منیان زۆر خۆش دەوێت و هەوادارێکی زۆری لە نێوان شاروەندانی ئیسرائیل دا هەیە . ئیسرائیلییەکان بە هۆی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ ئۆرشەلیم هەموو کاتێک سوپاسی دەکەن .

ترامپ هەروەها ووتی : " ئەگەر من دەمتوانی لە هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل دا بەشداری بکەم ، بێ گۆمان ٩٨ لە سەدی هەژماری هەڵبژاردنەکان بە من دەگەیشت . لە پەیوەندی لەگەڵ ئەنجوومەنی یەهوودیان لە ئەمریکا ، ناتوانم ئەو یەهوودییانە درک پێ بکەم کە بە دیموکراتەکان دەنگ دەدەن . ئەم حزبە ، یەهوودییەکانی خۆش ناوێت " .

  ترامپ جگە لەم بابەتە دەربارەی رەقیبەکانی خۆی لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠ دا قسەی کرد . ئەو هەروەها جو بایدێن جێگری پێشووی سەرۆککۆماری ئەمریکا ی بە " نادان " ناو برد کە توانی دیموکرات لە ناو ببات و پێشنیاری کرد سێناتۆر بێرنی ساندێرز " بێرنی دێوانە " و یا خود " پرۆفیسۆری دێوانە " ناو ببردرێت .
 

Paylas: