TR KU SO
FB X
Cîhan

خەڵاتێکی ١٠٠ هەزار دۆلاری بۆ پێدانی زانیاری لەسەر قاچاخی چەک و ماددەی هۆشبەر لە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سارا
Yazar
📅 14 Ağustos 2022 08:46
پەیامی کورد   ...  خەڵاتێکی ١٠٠ هەزار دۆلاری بۆ پێدانی زانیاری لەسەر قاچاخی چەک و ماددەی هۆشبەر لە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

  فەرماندەیی ناوەندی هێزی دەریایی ئەمریکا لە بەیاننامەیەک بڵاوی کردەوەهەر کەس کە ببێتە هۆی دۆزینەوە و گرتنی بارە نایاسایی و قاچاخەکانی چەک و مادەی هۆشبەر لە نێو ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خەڵات دەکرێت.

ئەم خەڵاتە بەو زانیارییانە دەدرێت کە یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و زیادکردنی ئاسایشی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەدەن یا دەبێتە هۆی گرتنی باری چەکی نایاسایی یان ماددەی هۆشبەر.

بەمەش ئێران زەرەرمەندی یەکەم دەبێت لە ناوچەکە، لەبەر ئەوەی کە زۆرترین چالاکی لە بواری هەناردەکردنی مادەی هۆشبەر و چەکی هەیە بۆ ملیشیاکانی خۆی لە عێراق و سووریا و یەمەن و لوبنان و فەلەستین.

Paylas: