خەڵاتێکی نۆبڵ بۆ هاوکاریکردنی منداڵانی ئۆکراینا فرۆشرا
پەیامی کورد... خەڵاتێکی نۆبڵ بۆ هاوکاریکردنی منداڵانی ئۆکراینا فرۆشرا
دیمیتری موراتۆڤ ڕۆژنامەنووسی ڕووسیا کە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢١ی پێ بەخشرا، بۆ ئەوەی سوود بە منداڵانی پەنابەری ئۆکراینا بگەیەنێت، خەڵاتەکەی بە بڕی ١٠٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە نیویۆرک فرۆشت.
لە لێدوانێکیدا موراتۆڤ ڕایگەیاندوە: داهاتی ئەم خەڵاتە لەڕێگەی سندووقی هاریکاری منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوودمەندبوونی منداڵانی پەنابەری ئۆکراینا بەکار دەهێنرێت.
فرۆشتنی خەڵاتەکە بە بڕی زیاتر بە ١٠٣ ملیۆن دۆلار ژمارەی پێوانەیی خەڵاتەکەی جەیمس واتسۆنی تێ پەڕاند کە لە ساڵی ٢٠١٤ بە بڕی چوار ملیۆن ٧٤٠ هەزار دۆلار فرۆشتبووی.
موراتۆڤ یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ڕۆژنامەی نۆڤایا گازێتای ڕووسی و لیژنەی نۆبڵ ڕایگەیاندبو: نۆڤایا سەربەخۆترین ڕۆژنامەی ڕووسیایە و تەنیا ڕۆژنامەیە کە توانیویەتی ڕەخنە لە حکومەت بگرێت.