TR KU SO
FB X
Cîhan

خەزعەلی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دوو مەرج دیاری دەکات

سارا
Yazar
📅 31 Ocak 2020 15:58

پەیامی کورد   ...    بەرپرسی گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق، دەڵێت: بە دوو مەرج ئامادەن پشكتیگیری لە كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیران بكەن
قەیس خەزعەلی بەرپرس گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، دوو مەرجی سەرەكی هەیە كە دەبێت لەكاندیدی سەرۆك وەزیران داهەبێت، كە كۆدەنگی هەموو هاووڵاتیانی عێراقیشی لەسەرە، یەكەمیان كەسێكی سەربەخۆ و بێلایەن بێت، دوەمیشیان رەگەزنامەی وڵاتی دوەمی نەبێت.
خەزعەلی داواشی لەلایەنەكان كردوە، رێز لەخواستی جەماوەری عێراقی بگرن، ئەو ناوانەش رەتبكەنەوە كە مەرجەكانیان تێدا نیە.
 

Paylas: