خمیس الخنجر زانیارییەکی گرینگ دەربارەی عەرەبستان و حەیدەر عەبادی دەخاتە ڕوو
پەیامی کورد ... خمیس الخنجر زانیارییەکی گرینگ دەربارەی عەرەبستان و حەیدەر عەبادی دەخاتە ڕوو
" خمیس الخنجر " سەرۆکی تەشکیلاتی عیراقی " المشروع العربی " پیلانی عەرەبی ، وورودەکاری جەنجاڵی دەربارەی ڕۆڵی عەرەبستانی سەعوودی لە عێراق و دەستوەردانەکانی ئەم ووڵاتە لە درووست بوونی هاوپەیمانی گەلی سووننی ئاشکرا کرد و ووتی : عەرەبستان بە دوای سەرلەنوێ گەڕانەوەی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق حەیدەر عەبادی بوو و کاتێک کە پیلانەکەی شکستی هێنا ، بڕیاری دا تۆڵە بستێنێتەوە
بە پێی ڕاپۆرتێک الخنجر لە ووتووێژێک لەگەڵ وێبسایتی " میدڵ ئێست ئای " ی بەریتانی ڕایگەیاند : ثامر السبهان باڵیۆزی پێشووی عەرەبستان لە عێراق داوای لە من کرد کە خۆم لە پێشبڕکێیەکانی هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨ دا نەوەگلێنم و ووتی کە ژمارەیەکی کەم لە ڕابەرانی ئەهلی سووننەت نابی بچنە ئەم هەڵبژاردنەوە .
هەروەها ووتی : بەڵام من لە ووڵامدا ووتم کە ئێمە ئیزن لە ئێوە وەرناگرین و ئێوە پاڵپشتی عێراق نین . عەرەبستان هەموو ئەو ساڵانە ئێمەی بە تەنیا هێشت تاکوو بکوژرێین . و خەڵک لە ناوچەکانی ئێمەدا ئاوارە بوون و لە بەشداری لە سیاسەت دا بێبەش کراون ،. بەرنامەی ئێوە چیە " پڕۆژەی ئێوە چیە ؟
الخنجر ووتی : ئەوەی هەستم پێکرد ئەمە بوو کە بە هیچ شێوەیەک گرینگی نەدا . هەموو ئەوەی کە لە ئێمەی دەویست ، نیشاندانی ڕۆڵمان لە دژی ئێخوان المۆسلێمین ، قەتەر و تورکیا بوو . کاتێک کە هیوای خۆی بە ئەمریکا لە دەستدا ، دەستی بە ڕاکێشانی کەسایەتییەکانی لابەلای سووننی کرد . کەسانێک کە تەنیا گوێیان لیبگرن و کاریان بۆ بکەن
سەرۆکی تەشکیلاتی عیراقی " المشروع العربی " بە ئاماژەدان بەوەی کە ئامانجی سەعوودییەکان کە لەو ئامانجەدا لەگەڵ ئەمریکییەکان ڕێکەوتنیان هەبوو ، هێڵانەوەی عەبادی لە هێز و حۆکمڕانی بوو بە جۆرێک کە السبهان هەڕەشەی لە ئێمە کرد کە ئەگەربێت و عەبادی لە سەر هێز نەمێنێت ، ئەوە ئێمەش پشتی خۆمان لە ئێوەی ئەهلی سووننەت و عیراق دەکەین . هەر بۆیە کاتێک کە پڕۆژەکەیان بۆ مانەوەی عەبادی شکستی هێنا بڕیاری دا تۆڵە بستێنێتەوە