خوشکەزاکەی بن لادن بەم هۆیەوە هۆشداری دووبارە بوونەوەی ڕووداوەکەی ١١سێپتەمبەر دەدات و پاڵپشتی خۆی بۆ ترامپ ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... خوشکەزاکەی بن لادن بەم هۆیەوە هۆشداری دووبارە بوونەوەی ڕووداوەکەی ١١سێپتەمبەر دەدات و پاڵپشتی خۆی بۆ ترامپ ڕاگەیاند
نوور بن لادن خوشكه‌زاكه‌ی ئۆسامه بن لادن سه‌ركرده‌ی پێشووی رێكخراوی قاعیده هۆشداری له‌دووباره بوونه‌وه‌ی سێپته‌مبه‌رێكی دیكه ده‌دات له‌ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی جۆبایدن له‌هه‌ڵبژاردنەکانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و پشتیوانی خۆشی بۆ دۆناڵد ترامپ ده‌رده‌بڕێت.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك پۆست لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند : نوور بن لادن دەڵێ ، داعش له ژێر ئیداره‌ی ئۆباما و بایدن بڵاوبوه‌ته‌وه، هۆكاریش بوون بۆئه‌وه‌ی بگاته ئه‌ورووپا، به‌ڵام دۆناڵد ترامپ ئه‌ورووپا و ئه‌مریكاش له هه‌ڕه‌شه‌كان له‌رێگه‌ی سڕینه‌وه و نه‌هێشتنی تیرۆریستان ده‌پارێزێت.
نوور بن لادن له‌ئێستادا له سویسرا ده‌ژێت و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، له "دڵێكی ئه‌مریكی" له‌سویسرا له‌دایكبووه، له‌ئێستاشدا پشتیوانی له‌دۆناڵد ترامپ بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌كات و پێیوایه، "ترامپ گرینگ‌ترین نه‌وه‌ی ئێستایه".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، له‌ساڵی ٢٠١٥ ه‌وه لایه‌نگری سه‌رۆك ترامپ ه و له دوره‌وه بینیویه‌تی و حه‌ز له شێوازی كاره‌كانی ده‌كات، بۆیه ده‌یه‌وێت دووباره هه‌ڵبژێردراوبێت بۆ داهاتوو، چوونكه نه‌ك ته‌نها ئه‌مریكا، به‌ڵكوو شارستانیه‌تی رۆژئاوا به گشتی گرینگه.
نوور بن لادن كچی كارمێن دووفۆری ی نووسه‌ری سویسرییه کە له ساڵی ١٩٨٨ له‌دایكبوه.