TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕێکخراوی هەواڵگری و سیخوڕی ئیسرائیل هەواڵی ئاشت بوونەوە لەگەڵ ووڵاتێکی عەرەبی ڕادەگەێنێت

سارا
Yazar
📅 19 Ağustos 2020 22:14

پەیامی کورد     ...     ڕێکخراوی هەواڵگری و سیخوڕی ئیسرائیل هەواڵی ئاشت بوونەوە لەگەڵ ووڵاتێکی عەرەبی ڕادەگەێنێت .

ئێلی کۆهێن سەرۆکی دەزگای سیخوڕی و هەواڵگری ئیسرائیل ئەمڕۆ چوارشەممە لە بوونی ووتووێژ لەگەل ووڵاتی خارتووم و تەل ئەڤیڤ هەوالیدا و بە پێچەوانەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی سوودان ، ڕایگەیاند کە ووتووێژەکانی نێوان خارتووم و تەل ئەڤیڤ لە پەیوەندی لەگەل ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لە ئارادایە .

ئێلی کۆهێن لەمبارەوە ووتی : کە " ووتووێژگەلێک لە نێوان سوودان و ئیسرائیل بوونی هەیە . هیوادارم دەستمان بگاتە ڕێکەوتنی ئاشتی  " .

کۆهێن لە بەردەوامی دا ووتی : " ئیسرائیل ووتووێژگەلێکی لەگەل هەندیک لە ووڵاتانی عەرەبی و ئەفریقی دەست پێکردووە . ڕێکەوتنی داهاتوو لەگەڵ سوودان بریتییە لە گەڕانەوەی پەنابەرانی سوودانی لە ئیسرائیل ەوە بۆ سوودان دەبێت .

هەر لەمبارەیەوە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی سوودان لە ووتووێژێکدا لەگەڵ سکای نیووز ووتوویەتی : " هۆکارێک بۆ بەردەوامیدان بە دوژمنی نێوان سوودان و ئیسرائیل بوونی نییە و چاوەڕێی واژوو کردنی ڕێکەوتننامەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل ئیلین بە پێی بەرژەوەندییەکانی سوودان 

Paylas: