Cîhan
ڕێکخراوی موجاهدین دوو بنکەی نوێی ناوەکی ئێرانی ئاشکرا کرد
پەیامی کورد ... ڕێکخراوی موجاهدین دوو بنکەی نوێی ناوەکی ئێرانی ئاشکرا کرد
ڕێکخراوی "موجاهیدینی خەلقی ئێران" لە پرێس کۆنفڕانسێکدا لە ئەمریکا بڵاوی کردووەتەوە کە حکوومەتی ئێران دوو بنکەی ناوەکیی شاراوەی لە نزیک تاراندا هەیە.
ئەو ڕێکخراویە لەو پرێس کۆنفڕانسەدا ئاشکرای کردووە کە حکوومەتی ئێران چالاکیی سەربازی ناوەکی ئەنجام دەدات.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە ئەو ڕێکخراوەیە بڵاوی کردووەتەوە، ئەو بنکەیە لە ساڵی ٢٠١٢ هەتا ٢٠١٧ لە ناوچەیەکی نیزامی لە "سورخە حیسار" لە تاران هەڵکەوتووە.
ئەو بنکە ئەتۆمییە ڕاستەوخۆ لەژێر دەسەلاتی وەزارەتی بەرگریی ئێران چالاکی دەکات.