TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕێژەی قوربانییانی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە ئێران ساڵ بە ساڵ بەرزتر دەبێتەوە

Navas Jan
Admin
📅 27 Mart 2022 20:43

پەیامی کورد... ڕێژەی قوربانییانی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە ئێران ساڵ بە ساڵ بەرزتر دەبێتەوە

بەپێی ئاماری هەواڵدەرییەکانی ڕژێمی ئێران، بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆوە لە ئێران لە هەر کاتژمێرێکدا ٢ کەس دەبنە قوربانی و ٢٩ی دیکەش بریندار دەبن.

"کەماڵ هادیانفەر" سەرۆکی پۆلیسی هێزی ئینتزامیی ڕژێم ڕایگەیاندووە کە بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە لە هەر کاتژمێرێکدا لە ئێران ٢ کەس دەبنە قوربانی و ٢٩ کەسیش بریندار دەبن.

ناوبراو وتوویەتی، ٦٠ لەسەدی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە ٣٠ کیلۆمەتری شارەکان ڕوو دەدەن و لەو نەورۆزەدا ٤٣١ کەس بە ڕووداوەکانی هاتووچۆ بوونەتە قوربانی و زیاتر لە ٨ هەزار کەس بریندار بوونە.

ناوبراوهەروەها وتوویەتی، ٥٤ ملیۆن شۆفێر بە مۆڵەتنامەی شۆفێری و ٣٨ ملیۆن ماشین لە ئێراندا بوونیان هەیە کە ٣٨ لەسەدیان لە کار کەوتوون.

لە ئێراندا ١٢ ملیۆن ماتۆڕ سیکلێت بوونیان هەیە کە ١٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار لەو ماتۆڕانە لە کار کەوتوون کە بەشی زۆری ئەو کێشەیە بۆ گەمارۆوە ئابوورییەکان و خراپیی چۆنیەتیی بەڕێوەبەری دەگەڕێتەوە.

دەگوترێت ٨ لەسەدی بەرهەمی ناوخۆی سەرفی تێچووی زیانەکانی ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە ئێراندا دەکرێت.

ڕووداوەکانی هاتووچۆ ٥.٣ ملیار تمەن زیان لە ئابووری ئێران دەدات و ڕێژەی ٩ تا ١١ لەسەدی بودجەی حکومەت سەرفی ڕووداوەکانی هاتووچۆ دەکرێت.

لە ساڵی ڕابردوودا ١٧ هەزار کەس لە ئێراندا بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەست داوە و ٣٦٠ هەزار کەسیش بریندار بوونە کە زۆرێک لەو بریندارانە کەمئەندام بوونە.

٢٣٦ هەزار کیلۆمەتر درێژیی ڕێگاکانی ئێرانە و ٥ هەزار و ٢٠٠ خاڵی کارەساتبار بوونیان هەیە کە نزیک بە ٣٨.٥ لەسەدی ئەو ڕووداوانە لەو خاڵانە ڕوو دەدەن و نەبوونی ڕووناکی لەو شوێنانە، بەرزی و نزمی و دۆخی خراپی ئاسفاڵتەکان لە هۆکارەکانی ڕووداوەکانی هاتووچۆن.

 

Paylas: