Cîhan
ئۆكرانیا خستنە خواره‌وه‌ی 13 فڕۆكه‌ی رووسیا-ی ڕاگه‌یاند
پەیامی کورد... ئۆكرانیا خستنە خواره‌وه‌ی 13 فڕۆكه‌ی رووسیا-ی ڕاگه‌یاند
به‌رگری ئاسمانی ئۆكرانیا ڕایده‌گه‌ینێت، شەوی رابردوو 13 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی رووسیای دروستكراوی ئێرانیان خستووه‌ته خواره‌وه
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 6 ی شوات_ی 2023 هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی ئۆكرانیا رایگه‌یاند "شه‌وی رابردوو له كۆی 15 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی رووسیا كه دروستكراوی ئێران بوونه، 13 فڕۆكه‌یان له‌لایه‌ن ئۆكرانییه‌كانه‌وه خرانه خواره‌وه".
لە مانگی ئەیلوولی ساڵی 2022، کیێڤ باسی لەوە كرد، رووسیا به چه‌كی دروستكراوی ئێران سه‌دان هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئۆكرانیا، ئه‌مه‌ش به‌رله‌وه‌ی ئێران رایبگه‌ینێت، كه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆ رووسیا دابین كردووه.