لە عیراق دەستبەجێ زیاتر لە 400 ماڵپەڕی سێكسی سانسۆر كران
پەیامی کورد... لە عیراق دەستبەجێ زیاتر لە 400 ماڵپەڕی سێكسی سانسۆر كران
دوای دەرچوونی بڕیاری قەدەغەكردنی ماڵپەڕە سێكسییەكان، وەزارەتی پەیوەندییەكانی عیراق ئاشكرای كرد، زیاتر لە 400 ماڵپەڕیان سانسۆر كردووە.
رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی پەیوەندییەكانی عیراقەوە بڵاویكردووەتەوە، لە رێگەی لیژنەیەكی هونەریی راسپێردراوەوە، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 400 ماڵپەڕی سێكسی سانسۆر كراون.
ئەوەش هاتووە، ئەوەش دوای بڕیاری "هیام یاسری" وەزیری پەیوەندییەكان دێت بۆ قەدەغەكردنی ئەو ماڵپەڕانە، كە لیژنەیەكی هونەریی تایبەتمەندی راسپاردووە بەو كارە و لەماوەی 48 كاتژمێردا توانیویانە ئەو ژمارە ماڵپەڕانە سانسۆر بكەن.
لای خۆشیەوە سەرچاوەیەك لە هەمان وەزارەتەوە وتویەتی، ئەوەی لە دەسەڵاتی وەزارەتی پەیوەندییەكاندا بێت هەندێك لە ماڵپەڕەكان سانسۆر دەكرێن، بەڵام هەندێكی دیكەیان لە دەسەڵاتی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكاندایە دەبێت لە رێگەی سەرپەرشتیكردنی كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردنەوە چارەسەری بكەن.