TR KU SO
FB X
Cîhan

لە عێراق دوو بۆمب بە کاروانی هاوپەیمانان تەقیەوە

Navas Jan
Admin
📅 05 Nisan 2021 23:55

پەیامی کورد … لە عێراق دوو بۆمب بە کاروانی هاوپەیمانان تەقیەوە

 

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكردووە، بۆمبی چێندراو بە دوو كاروانیی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانان تەقیوەتەوە، بەبێ ئەوەی لایەنی بەرپرسیار ئاشكرا بكرێت.

 

 لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە 5ی نیسان، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاشكرایكردووە، “بەیانیی ئەمڕۆ لە دیوانیە، بۆمبێكی چێندراو كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانانی كردووەتە ئامانج”.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، “لە نیوەڕۆی ئەمڕۆدا بۆمبێكی دیكەی چێندراو لە پارێزگای بابل، بە كاروانێكی دیكەی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانان تەقیوەتەوە”.

 

شانەكە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “ئەو بۆمبانە زیانی مادی و گیانی بەدوادا نەهاتووە”.

 

هەروەها لایەنی بەرپرسیار لەو تەقینەوانە ئاشكرا نەكراون.

Paylas: