لەعێراق چارەنووسی زیاتر له٢٨ هەزار کەسی بێسەروشوێن بە نادیاری ماوەتەوە
پەیامی کورد... لەعێراق چارەنووسی زیاتر له٢٨ هەزار کەسی بێسەروشوێن بە نادیاری ماوەتەوە
کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە عێراق ئاشكرایدهكات، لە ئێستادا ٢٨ هەزار و ٨٩٢ کەیسی کەسانی بێسەروشوێن لە عێراق بە کراوەیی ماوەتەوە.
ژان جیرۆم کاسابیانکا بەرپرسی نێردەی کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە عێراق،ئاماژە بەوە دەکات کە لەمیانی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، ٩٩٤ داواکاری سۆراخییان پێگەیشتووە لە کاتێکدا ساڵی ٢٠٢٢دا هەزار و ٤٧٧ داواکارییان بەدەستگەیشتبوو.
باسی لهوهش كردووه، کە هەر لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، ٧١ ڕووفات لەعێراقەوە ڕادەستی ئێران کراوەتەوە و لە ئێرانیشەوە چوار ڕووفات ڕادەستی عێراق کراونەتەوە.
ئهوهشی خستۆتهروو، کە لەنیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا، ٩٩٤ داواکاری سۆراخکردنیان لەلایەن خێزانی کەسانی بێسەروشوێنەوە پێگەیشتووە بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەنووسی کەسە نزیکەکانیان لەو ژمارەیەش چارەنووس و ڕێوشوێنی ١٧١ کەس یەکلایی کراوەتەوە و کە پێنج کەسیان لەدەرەوەی ووڵات بە خێزانەکانییان شادبوونەتەوە،
جەختی لەوەشکردووەتەوە کە لە ئێستادا ٢٨ هەزار و ٨٩٢ کەیسی کەسانی بێسەروشوێن لە عێراق بە کراوەیی ماوەتەوە.
ئهوهش هاتووه، ساڵی ٢٠٢٢ تیاییدا کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور هەزار و ٤٧٧ داواکاری سۆراخی لە کەسوکاری بێسەروشوێنان وەرگرتووە و لەو ژمارەیەش چارەنووسی ٦٧٨ کەس یەکلاییکراوەتەوە.
ڕاشی گهیاندوه، بێسەروشوێنبووانی جەنگی نێوان عێراق لەگەڵ ئێران و کوێت کراوە و تیاییدا ئەوە خراوەتەڕوو کە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە ڕێی سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور، میکانیزمی بەڕێوەبردن و ھەڵدانەوەی ٢٣٦ ڕووفات و ئێسکوپڕوسکی مرۆیی و ڕادەستکردنەوەیان لەلایەن عێراقەوە بۆ ئێران و ھەروەھا گێڕانەوەی ٤٥ ڕووفات لە ئێرانەوە بۆ عێراق ئەنجامدراوە.
ڕاشی گهیاندوه، کە هەر لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا، ٧١ ڕووفات لەعێراقەوە ڕادەستی ئێران کراوەتەوە و لە ئێرانیشەوە چوار ڕووفات ڕادەستی عێراق کراونەتەوە.
کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور لە ساڵی ١٩٨٠یەوە لە عێراق کاردەکات، ئامانجی سەرەکی چالاکییەکانی سەردانیکردنی گیراوان و یەکخستنەوەی ئەو خێزانانەیە کە بەهۆی شەڕ و ململانێیەکانەوە پەرتەوازەبوونە، هاوکات یەکلاییکردنەوەی چارەنووسی کەسانی بێسەروشوێنبوون یەکێک لە ئامانجەکانی سیاسەتی کۆمیتەکەیە.
رۆژی ٣٠ی ئابی هەموو ساڵێک بە ڕۆژی جیهانیی بێسەروشوێنبووان دانراوە بۆ سۆراخ و گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی لە ئەنجامی شەڕ و ململانێیەکان چارەنووسیان نادیارە.