Cîhan
لە بەغدا هێرش کرایە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا
پەیامی کورد … لە بەغدا هێرش کرایە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا
بهرهبهیانی ئهمڕۆ پێنجشهممه، گرووپە چەکدارییەکان لە بەغدا، بە مووشەک هێرشیان کردە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا، لهمبارهیهوه میدیا عێراقییهكان زانیاری زیاتر ئاشكرا دهكهن.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانكردهوه، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە٢٩ی تەمووزی ٢٠٢١، گرووپه چەکدارەکان دوو مووشەکیان ئاراستهی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کردووه.
میدیاییەکان ئاماژهییان بهوهشكردووه، سیستەمی بەرگریی دژەمووشەکیی C-RAM لە تێکشکاندنی مووشەکەکان شکستی هێناوە.
شایهنی باسه، ئهمه یەکەم هێرشە بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا، دوای رێککەوتنی مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق و جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.