لە بەغدا خۆپیشاندان دەستی پێکرد
پەیامی کورد … لە بەغدا خۆپیشاندان دەستی پێکرد
وەک چاوەڕوان دەکرا خۆپیشاندان لە چەند گۆڕەپانێکى بەغدا دەستى پێکرد، بەڵام لە رێوشوێنێکى ئەمنى تونددا.
بەپێى هەواڵى میدیاکانى عێراق بەشێک خۆپیشاندەران لە پارێزگاکانى باشورى عێراقەوە هاتونەتە بەغدا بۆبەشدارى کردن لەو خۆپیشاندانەدا کە چالاکوانەکان بە شۆڕشى ٢٥ ى ئایار ناوى دەبەن.
هاوکات هێزە ئەمنییەکان لە گۆڕەپانى تەحریر رێوشوێنى ئەمنى توندیان گرتوەتە بەر، هەرچەندە لەسەرەتادا رێگەیان بەهیچ جۆرە گردبونەوەیەک نەدا، بەڵام دواجار خۆپیشاندەران بەربەستە ئەمنیەکانیان بڕى و چونە ئەو گۆرەپانە، هاوکات لە گۆرەپانەکانى نسور و فیردەوسیش خۆپیشاندان دەستى پێکرد.
ئیدانەکردنى ئەو هەڵمەتى تیرۆکردنەی کە ماوەیەکە عێراق سەرى هەڵداوە دروشمى سەرەکى خۆپیشاندانەکەیە، ئەمە جگەلەوەى خۆپیشاندەران داواى دۆزینەوەى بکوژەکان و سزدانیان دەکەن.
لەگەڵ دەستپێکردنى خۆپیشاندانەکەى بەغدا دا لە پارێزگاى بەسرەى باشورى عێراقیش خۆپیشاندان دەستى پێکرد و خۆپیشاندەران دەروازەکانى باڵەخانەى دیوانى پارێزگایان داخست.