Cîhan
لیبیا.. لە تەقینەوەیێکدا 27 کەس بوونە قوربانی
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی مینرێژكراو له سه‌نته‌ری شاری بنغازی له لیبیا، لانیكه‌م 7 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 20 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، ته‌قینه‌وه‌کە دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژكراوه له شه‌قامێكی پر هاتووچۆ لە نزیك هوتێل تیبستی ته‌قێندراوه‌ته‌وه كه له مانگی ره‌مه‌زان خه‌ڵكێكی زۆر دوای ئیفتار رووی تێده‌كه‌ن.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاسایشی شاری بنغازی سه‌رجه‌م قوربانییه‌كانی ئه‌م رووداوه خه‌ڵكی سڤیل بوونه و تا ئێستا هیچ گروپ و لایه‌نێك به‌رپرسیاره‌تیی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.