TR KU SO
FB X
Cîhan

لە کۆبانی تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێک

سارا
Yazar
📅 16 Kasım 2023 17:43
پەیامی کورد  ...  لە کۆبانی تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێک

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لەم هێرشەدا ٣ چەکداری هێزەکانی سووریای دیموکرات کوژراون.

جگە لەوەش سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە کە تورکیا دوێنێ لە گوندی بۆکساز لە باشووری کۆبانی ئەم هێرشەی ئەنجامداوە.

سۆهر ڕایگەیاند کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تورکیا ٩٨ جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان.

بەپێی ئامارەکانی سۆهر، لەو هێرشانەدا ٨٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨٨ کەسیش برینداربوون.

جگە لەوەش تورکیا لە ٥ی ئۆکتۆبەرەوە هێرشەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان زیاد کردووە.

Paylas: