لە بڕیارێکدا ئەمریکا و بەریتانیا بە بەکارهێنانی هێز هەوڵ بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ چین دەدەن
پەیامی کورد ... لە بڕیارێکدا ئەمریکا و بەریتانیا بە بەکارهێنانی هێز هەوڵ بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ چین دەدەن
وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا رایگەیاند، ١١ کۆمپانیای چینیان خستوەتە لیستی رەشەوە، بەهۆی پێشێلکردنی مافی کەمایەتییە نەتەوەییەکانی ئیگۆرەوە لەو ووڵاتە، لەگەڵ بریتانیاش تاوتوێی رووبەڕووبوونەوەی ئەو وەڵاتە دەکەن.
وەزارەتی بازرگانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : ١١ کۆمپانیای چینیان خستوەتە لیستی رەشەوە، بەهۆی پێشێلکردن مافی کەمایەتییە نەتەوەییەکانی ئیگۆرەوە لەو ووڵاتە، رێگە لەو کۆمپانیایانە دەگرێت لە کڕینی چەکی ئەمریکی.
پێشتر مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مامەڵەی پەکینی لەگەڵ موسڵمانانی ئیگۆر بە "پەڵەی ڕەشی سەدە" ناوبرد، بەڵام چین رەتیدەکاتەوە، کە هیچ پێشێلکارییەکی مافی مرۆڤی لە دژی ئەو کەمایەتییە نەتەوەییە بەکارهێنابێت.
بڕیارە ئەمڕۆ پۆمپیۆ بە سەردانێکی فەرمی بگاتە لەندەن و لەگەڵ بۆریس جانسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی زیارەڕۆییەکانی چین لە بەکارهێنانی هێزی خۆی.
ئەمریکا و ووڵاتانی رۆژئاوا لەبارەی چەندین دۆسییەی وەک ڤیرووسی کۆرۆنا، هەرێمی هۆنگ کۆنگ، پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە دژی کەمایەتییە نەتەوەیی و ئاینییەکانی چین و بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای مۆبایل و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ سیخوڕیکردن لەگەڵ چیندا ناکۆکن، بەڵام چین هەموو ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە کە لەلایەن ئەو ووڵاتانەوە دەدرێتە پاڵی و بە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی ووڵاتەکەی ناویدەبات.